ژنێک بەناوی(ت.م) کە ژنی ماڵەوەیە، راپۆرتی پزیشکی بە دادوەری لێکۆڵینەوە داوە کە لەلایەن هاوسەرەکەی بەناوی (م.ح ) بە بۆری ئەلەمنیۆم سەری شکاوە.ئەو ژنە هۆکاری ئەو رووداوە ئاشکرا دەکات و لەبنکەی پۆلیسی یەکێک لەلادێکانی کوردستان سکاڵای تۆمارکردووە کە بەهۆی ئەوەی مێردەکەی هیچ کار نەکات، ئەویش پێی وتووە پێویستە کارێک بدۆزیتەوەو بێکار دابنیشیت، هاوسەرەکەی هەڵیکوتاوەتە سەری و بەبۆڕی ئەلەمنیۆم لەسەری داوەو سەری شکاندووە، لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاردرا کە مێردی ئەو ژنە بەمادەی 413 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیربکرێت.
0 التعليقات: