پانیای گووگڵ ده‌ڵێت كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نه‌ناسراو هه‌وڵیان داوه ده‌ستیان به زانیاریی ئه‌ندامانی به‌شدار له به‌شی خزمه‌تگوزاریی G-mail كۆمپانیای گووگڵ بگات. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریی ئه‌ڵمانی، سندووقی مایلی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها مایلی چه‌ندین كه‌س له هه‌ڵسووڕاوان و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ له چین، كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی هاكه‌ره‌كان. گووگڵ ده‌ڵێت توانیویه‌تی به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه‌ی هاكه‌ره‌كان بداته‌وه و په‌یوه‌ندیی به خاوه‌نی مایله‌كانه‌وه گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی رێ‌وشوێنی پێویست بگرنه به‌ر. گووگڵ ده‌ڵێت پێیوایه هاكه‌ره‌كان له ناوچه‌كانی ناوه‌ندی وڵاتی چینه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری. ساڵی رابردووش له هێرشێكی هاوشێوه‌دا، چه‌ند هاكه‌ری چینی هه‌وڵیاندا بچنه ناو ماڵپه‌ڕی كۆمپانیای گووگڵ. هه‌ر له‌و كاته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی گووگڵ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی چین به‌ره‌و گرژی چووه
0 التعليقات: